رێباز بێركۆتی: سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له 2013ه‌وه شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر له باره‌ی كێشه نێوخۆییه‌كانی و یه‌كێتی و شه‌رعیه‌تی مه‌كته‌بی سیاسی له ئێستادا رایده‌گه‌ێنێت.””ھەلپەرست و بەرژەوەندیخوازەکان“ یەکێتییان بەمڕۆژە گەیاند و ”تەنیا بۆ گیرفان پڕکردن“ دەیانەوێت ببن بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی، وسه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش له 2013 هیچ شه‌رعیه‌تێكی نه‌ماوه.”
(ڕێباز بێرکۆتی) سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ی (فەیسبووک)، نووسینێکی بڵاوكردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه” كه چه‌ند تێبینیه‌ك ئاراستەی ھەریەک لە کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی و ھێرۆ ئیراھیم ئەحمەد، ده‌كه‌م ئومێد ده‌كه‌م كاری له‌سه‌ر بكرێت.”
بێرکۆتی له بهنووسینكه‌ی رایگه‌یاندوه ”لەنێوماڵی یەکێتیدا دەمێکە کادیران و دایک و باوک و کوڕە شەھیدەکان ھاوار و ناڵەمان بوو و کەس گوێی لێمان نەگرت، وابزانم کە جام پڕبوو لێی دەڕژێت، بۆیە ئانیترین و لەپێشترین کاری جەنابت و ھێرۆخان ئەوەیە کە زۆر بە سەڕاحەت و بێ پەردە و پێچوپەنا پشتی یەک بگرن”.
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ئەوەش ئاشکرا دەکات.” کە لە دوای 2013ەوە سەرکردایەتیی ئێستای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ”ھیچ شەرعیەتێکی نەماوە“. داواش دەکات کە میکانیزمێکی گونجاو بۆ بەستنی کۆنگرەی یەکێتی بدۆزرێتەوە.
لەبەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا بێرکۆتی گوتویه‌تی.”ھەلپەرست و بەرژەوەندیخوازەکان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان بەم ڕۆژە گەیاند و داواکارن ببن بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی، تەنیا بۆ گیرفان پڕکردن و ئیرادەی کادیریش بە پارە بکڕن، وەکوو لەماوەی ڕابردوو و ئێستاش بەردەوامن”.
لەبارەی پرۆسەی ھەڵبژاردنیشەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بە ڕاشکاوی ئاماژەی بەوە داوە: “ھەڵبژاردن کە پێویستە خۆمانی بۆ ئامادە بکەین، کات کەم لەبەردەستە، لە نزیکترین فرسەتدا تیمەکانمان بۆ ئامادەکاری دەستنیشان بکرێن”.
ئه‌وه‌ش لینكی بابه‌ته‌كه‌ی رێباز بێركۆتی:-
https://www.facebook.com/permalink.php?story_fbid=576381782713135&id=100010239558630&pnref=story