شاخه‌وان عبدوڵا: موژده‌یه‌كی خۆش بۆ سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی پۆلیسی كورد له كه‌ركوك راده‌گه‌ێنێت
په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی لێكۆڵینه‌وه له ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی كورد كه له‌سه‌ریان تۆماركرابوو له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌دواوه، له‌گه‌ڵ خه‌رجكردنی مووچه‌كانیان.”
له‌و باره‌وه (شاخه‌وان عبدوڵا) په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی عێراق، له واڵی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاندوه.” كه دوو هەواڵی تایبەت بە ئەفسەران و کارمەندانی پۆلیس لە کەرکوک و دووز خورماتوو هه‌ن، كه به‌ڵێنم له‌باره‌یانه‌وه وه‌رگرتووه له وه‌زیری ناوخۆی عێراق.
له به‌شیكی تری نووسینه‌كه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی پارتی نووسیویوه‌تی.” ئەمشەو رەزامەندی بەڕێز وەزیری ناوخۆی عێراقم وەرگرت بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو ئەنجومەنی لێکۆڵینەوانەی ( مجالس تحقيقي ) كه لەسەر ئەفسەران و کارمەندانی کورد کرابونەوە لە دوای روداوەکانی ١٦ اکتۆبەر لەگەڵ خەرج کردنی موچەی ئەوانەی راگیرابو بەهەمان هۆکار ، هەروەها رەزامەندی گواستنەوەی تەواوی ئەو پۆلیسانەمان وەرگرت کە گواسترابونەوە لە پۆلیسی سنور بۆ باشور‌و ناوەراست بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ ناوچەی یەک لە سنوری هەرێمی کوردستان.