زۆرترین رێژه‌ی مردوو له پارێزگای سلێمانی دایه كه رێژه‌كه‌ی (93409)

به‌پێی ئامارێك كه بڵاو كراوته‌وه له‌سه‌ر لیستی پاكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی مردوان له ناو ده‌نگده‌ری هه‌رێمی كوردستان، پارێزگای سلێمانی به‌ته‌نیا 93 هه‌زار مردووی له‌ناو لیستی مردوان دا بڵاو كراوه‌ته‌وه،
سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، پاكردنه‌وه‌ی لیستی مردوان، بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، كارێكه هیچ په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نیه، چونكه مردوانی له هه‌رێمی كوردستان ناسنامه‌ی سیاسیان نیه، فره ناسنامه‌ن، بۆیه كه‌س ناتوانێت بیخاته سه‌ر لایانێكی تر، پێشتر هه‌وڵێكی زۆر هه‌بوو به‌م بابه‌ته پارتی پێ تۆمه‌تبار بكرێت” له لایان یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ”.
به‌پێی ئاماره‌كه بێت كه تاوه‌كو ئێستا پشت‌راست نه‌كراوه‌ته‌وه، له ساڵی 2001 بۆ 2017 له‌هه‌رێمی كوردستان، (217644) دووسه‌د و حه‌ڤده هه‌زار و شه‌سه‌د و چڵ و چوار، كه‌س مردوون له هه‌رێمی كوردستان، كه تاوه‌كو ئێستا ناویان له تۆڕماری ده‌نگده‌ران نه‌سراوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌و تۆمارانه‌ی كه له‌ساڵی 1996 تا 2001، ئاماره‌كان به‌رده‌ست نه‌بووه”.
به‌پێی داتاكان بێت، كه تاوه‌كو ئێستا پشت راست نه‌كراوه‌ته‌وه، پارێزگای هه‌ولێر” 62هه‌زار پارێزگای دهۆك 62 هه‌زاره و پارێزگای سلێمانی 93 هه‌زاره، كه كۆی گشتی ده‌كاته 218 هه‌زار 956″.