ئهوهی كۆمهڵ و گۆڕان بێت نابێت تا پاش ههڵبژاردن باسی مووچه بكهن لهكوردستان
شاندی كۆمهڵ و گۆڕان و حزبهكهی بهرههم ساڵح له بهغدا پێشنیازیان بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، پێدانی مووچە و رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان دوا بخات بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی کوردستان، هاوکات بە باشیشیان زانیوە، ئەگەر مووچەی وەزارەتەکانی نارد لەڕێگەی پارێزگاکانەوە بینێرت، نەک رادەست بە حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بکات، یاخۆ هەر وەزارەتێک لە بەغدا سەرپەرشتیی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی هاوشێوەی بکات لە هەرێمی کوردستان”.
رۆژنامهی باس له راپۆرتێكدا بهپشت بهستن بهسهرچاوهیهك، ئهجندایی شاندهی كۆمهڵ و گۆڕان و حزبهكهی بهرههم ساڵح ئاشكرا دهكات و رایدهگهێنێت”.لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ حەیدەر عەبادی، باسیان لەوە کردووە رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لە ئێستا بە قازانجی پارتی و یەکێتی دەبێت و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان لەبەرامبەر بەو دوو هێزە دەسەڵاتدارەی هەرێمی کوردستان کەم دەکاتەوە، باشترە ئەو پرسە بکەوێتە دوای هەڵبژاردنەکانی کوردستان، هاوکات باسیان لەوەش کردووە ئەگەر بێت و بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی نارد، کە ئێستا لیستی مووچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستیی هەرێم لە بەغدایە و وردبینیی تیادا دەکرێت، باشترە پارەکە لە ڕێگەی پارێزگاکان و یەکە ئیدارییەکانەوە بگاتە دەستی فەرمانبەرانی کوردستان، نەوەکو لە رێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەکو ساڵانی پێش 2014 بێت، یان یاخۆ هەر وەزارەتێک لە بەغدا سەرپەرشتیی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی هاوشێوەی بکات لە هەرێمی کوردستان.
لەم بارەیەوە د. عەرەفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق به ههمان رۆژنامهی راگهیاندووه” چوونی ئەو شاندە بۆ بەغدا، تەنیا مەبەست لێی ئەجێندای سیاسیی خۆیان بووە، گوتی: ”حەیدەر عەبادی، خۆیشی لەگەڵ ئەوەدایە کە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی کوردستان درێژەی هەبێت و لەو رێگەیەوە ئەو حکوومەتەی ئێستای هەرێمی کوردستان شکست بهێنێت، ئاماژەی بەوەش دا، جگە لەوەی عەبادی دەیەوێ شکست بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بهێنێ، دەیەوێ لەو ڕێگەشەوە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن بۆ خۆیشی بکات، گوتی: “هەندێ لایەنیش لە کوردستان ئەجێنداکانیان روونە، کە هەمان ئەو ئەجێندایەیە کە حەیدەر عەبادی لەبەرامبەر بە کوردستان هەیەتی، ئەگەر نا لەو کاتەی خەڵکی پێویستی بە یەکڕیزیی نیشتمانی هەبوو، ئەوان لە حکوومەت نەدەکشانەوە و بەرپرسیاریەتیی قۆناغەکەیان لەئەستۆ دەگرت”.