ئایا به‌راستی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه هاوبۆچونین كه ” عێراق و ئێران و سوریا و توركیا” دوژمنی كوردن یان نا
رێكان سه‌باح
تا ئه‌و چركه ساته ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی هێزی و لایانه سیاسیه‌كان نه‌كراوه، كه ئه‌رێ به‌راست” له ستراتیژی خۆیاندا ئه‌م چوار ده‌وڵه‌ته‌ی كه خاكی كوردستانی به‌سه‌ر دابه‌شكراوه، داگیركا‌ر و دوژمنی كوردن یان دۆست و هاوپه‌یمانن؟ ئه‌م پرسیاره تاوه‌كو ئێستا ته‌نها له زارێكی ساده‌گۆیی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی به‌ر شاشه تیڤیه‌كانی تێپه‌ر نه‌كردووه، له ستراتیژی هێز و لایانه‌كاندا، هه‌تا ئێستا ئه‌وه روون نیه كه هیچ مه‌سافه‌یه‌كی ستراتیژی هه‌یه دژ به ئه‌و چوار ده‌وڵه‌ته داگیركاریه؟.
له‌روانگه‌ی په‌كه‌كه توركیا داگیركا‌ر و دوژمنه، به‌ڵام عێراق و سوریا و ئێران له دیدی ستراتیژی په‌كه‌كه دا هاوپه‌یمانه، ئه‌مه‌ش زۆر به‌ئاسان ده‌توانی ده‌ستت به سه‌دان به‌ڵگه له‌و باره‌یه‌وه، بكه‌وێت كه سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه خستویتانه روو، بیانخه‌یته به‌رده‌می خه‌ڵك، كه په‌كه‌كه له‌روانگی ستراتیژی دا ته‌نها توركیا به‌دوژمن ده‌زانێت، تا ئێستاش دیاری نیه، به‌دوژمن ده‌یبینێت، یان ته‌نها كێبركێی ده‌سه‌ڵاتداری له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌یه، ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی توركیا به‌ته‌واوی بكه‌وێته ده‌ست؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه، كه هێشتا له واقیعی توركیا دا كاته‌كه‌ی نه‌هاتووه” به‌ڵگه‌ی هه‌ده‌په له بانگه‌شی هه‌ڵبژاردندا خۆی به پارتێكی سه‌رتاسه‌ری توركیا ناساند بۆ ئه‌م تێروانینه روونتر فۆكس ده‌خاته سه‌ر په‌كه‌كه”.
یه‌كێتی و گۆڕان كه دوو حزبی یه‌ك مه‌دره‌سه و یه‌ك روانگه‌ی سیاسین كه پێی ده‌گوترێت ” جه‌ڵالیسته‌كان”، به ستایل و شێواز جیا، سیاسه‌ت به‌رێوه ده‌به‌ن، تا ئه‌و چركه ساته، له‌روانگه‌ی تاكتیكی و ستراتیژیش له میدیا و ته‌واوی بۆچونه‌كان وه‌ها خۆی ده‌خاته‌روو، به‌غدا و تاران و دیمه‌شق به‌داگیركه‌ر نابینی، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ده‌سته، كه ئه‌م دوو هێزه كه‌ركووك به‌داگیركراو نابینن و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش به‌خیانه‌ت نابینن” به‌ڵام بۆ توركیا هێشتا دیار نیه، كه بۆچی دژه توركیان، ئایا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ناو ستراتیژیه‌تی كۆنفدراسیۆنی شیعه‌ستانن یان نه‌خێر به‌راستی، دژی توركیان، وه‌ك داگیركه‌رێكی خاكی كوردستان؟! ئه‌مه‌ش جێگای گومانه روون نیه كه بۆچی سێ پارچه‌ی تری كوردستان به‌داگیركار و دوژمن نابینن؟”.
پارتی زۆر روونتر بۆچوونی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌خاته، كه زۆر جار بارزانی ده‌لێت كێشه‌ی كورد له توركیا و ئێران و سوریا ده‌بێت به ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه له‌مێژوودا سه‌ڵمێنراوه، كه كورد به‌شه‌ڕ له‌ناو ناچێت، بۆیه تاكه ده‌ره‌چه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد دیالۆگه دانیشتنه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ، ئه‌مه زۆر به‌روونی له‌زاری بارزانی ده‌بینرێت و ده‌خوێنرێت و ده‌گوترێت، بۆیه ئه‌م روانگه‌یه شه‌فافتر و روونتره، كه پارتی خاكی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد به ره‌گێكی داكوتاوه ده‌چوێنێت،به‌وه‌سفی نه له‌ناو ده‌چێت، نه له‌گه‌ڵ شه‌ردایه پێناسه ده‌كات، ده‌یه‌وێت كێشه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت، بێگومان بارزانی كه ده‌لێت ده‌بێت كێشه‌ی كورد به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێت، كه‌وایه پارتی روونتر دوژمنی كورد ده‌ناسێنێت داگیركاری خاكی كوردستان به‌فه‌رمی ده‌بینێت له‌ستراتیژدا.