بەرهەم ساڵح:پشتگیری عەبادی دەکەین و هیوادارین لەگەڵ پاڤڵیش ڕێککەوین

 ڕێبوار کەریم وتەبێژی هاوپەیمانی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەری ڕایگەیاند کە پشتگیری سەرۆک وەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی دەکەن و ئاواتەخوازی دۆزینەوەی میکانیزمێکیشن بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ پاڤڵ تاڵەبانی.
 
ڕێبوار دەڵێت ئێمە وەک هاوپەیمانی بڕوامان بەکاری هاوبەشە لەو ڕوانگەوە دەست پێشخەری دەکەین لە عێراق و هەرێمیش بۆ ئەوەی ببینە هۆکاری چاکە بۆ عێراق و ڕزگارکردنی لە شەڕو کێشەکان.
 
تایبەت بە لێک نزیکی پاڤڵ و بەرهەم ساڵح وتەبێژەکەی لیستەکەی بەرهەم دەڵێت،بەرهەم و پاڤڵ دۆستی نزیکن بەڵام پاڤڵ لە حزبێکی ترەو ڕکابەرمانن،تەمەنا دەکەین پێکەوە کاری هاوبەش بکەین بۆ چاکسازی..
Back to top button