پهرلەمانتارێکی نزیک لە عەبادی زانیاری مەترسیدار دەخاتە ڕوو
جاسم محمد بەیاتی پارلەمانتارو کەسی نزیک لە عەبادی ناوەڕۆکی سەردانی شاندی سێ لایەنەکە بۆ بەغداد ئاشکرا دەکات کە مەترسیدارن لەسەر ئایندەی کوردستان.
ئهو پهرلهمانتارهی نزیك له عهبادی به (الغد پرس) راگهیاندووه” شاندەکە لە لای عەبادی گلەیی و سکاڵایان لە حکومەتی هەرێم کردوەو داوایان کردووەو بە گرنگی بە سلێمانی بدات و پشتیوانی خۆشیان بۆ هەنگاوەکانی عەبادی دەربڕیوە لە سزاکانی ئەم دواییەو حکومەتی هەرێمیان بە لادەر ناوبردووە و وتویانە هەرێم ئامادە نیە تەنەزول بۆ بەغداد بکات بەڵام ئێمە داوا دەکەین فشارەکانتان بەردەوام بن.
هەروەها بەیاتی ئاماژەی بەوە کردووە شاندەکە ڕایان گەیاندووە حکومەتی هەرێم ناشەرعیەو نوێنەرایەتی جەماوەری کوردستان ناکات.