هێرشه‌كان له‌لایان میدیاكانی به‌رهه‌م ساڵح بۆ سه‌ر مه‌لا به‌ختیار به‌رده‌وامه

مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی” له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ ره‌نج سه‌نگاوی له كه‌ناڵی رووداو” هێرشی كرده سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح و به كه‌سێكی حازرخواز ناو بردوو، به‌رهه‌م ساڵحی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه هیچ رۆڵێكی له‌مێژووی یه‌كێتی چ له‌شاخ چ له‌شاری نه‌بووه، ده‌لێـ” بۆ یه‌ك رۆژیش به‌رهه‌م ساڵح” چه‌كی خه‌باتی نه‌كردۆته شانی و دوتێك گۆری بۆ پێشمه‌رگه نه‌كریوه”.
له‌به‌رامبه‌ر دا، میدیاكانی ” به‌رهه‌م ساڵح هێرشی تووند ده‌كه‌نه سه‌ر مه‌لا به‌ختیار جگه له هه‌واڵه‌كان” به‌ده‌یان وتاری جۆڕاو جۆڕ له‌دژی مه‌لا به‌ختیار بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفره‌وان له‌سه‌ر مه‌لا به‌خیتار ده‌ستی پێكردووه، له میدیاكانی ” شارپرێس و خه‌ندان و په‌یچ و ماڵپه‌ره‌كانی تری به‌رهه‌م ساڵح له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك”.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ی هه‌وڵی چه‌ككردنی یه‌كێتی له سلێمانی گوتی، هه‌وڵێك هه‌بوو له‌ژێر ناوی خۆپێشاندان كه یه‌كێتی چه‌ك بكه‌ن، به‌ڵام به‌ماوه‌ی 24 كاتژمێر توانیمان، دۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ین، ده‌شلێـ، هه‌ولێكی زۆر هه‌یه، كه یه‌كێتی له‌سلێمانی چه‌كبكرێت، ده‌شلێـ” ئێمه یه‌ك كورسیش بهێنێن رێگا ناده‌ین چه‌كمان بكه‌ن”.