خامنەیی سوکایەتی بە خۆپیشاندەران دەکات

لە میانەی وتارێکیدا لە شاری قوم،عەلی خامنەیی ڕابەری شۆڕشی ئێران خۆپیشاندەرانی ئێرانی بە وەحشی و دووژمن ناو دەبات.

خامنەیی کە کۆی دەسەڵاتەکانی لەدەستە خۆی لەبەرپرسیاری دزیەوەو ڕایگەیاند بەرپرسان ئاگایان لە ژیان و خراپی دۆخی هاوڵاتیان نیە بەڵام خۆپیشاندان و سوتاندنی دامەزراوەکان کاری وەحشیانەیەو دوژمنانی وەک ئەمریکا و ئیسرائیل لە پشتی بوون.

لە بەشێکی تری وتارەکەیدا خامنەیی داوای کرد کە گەلی ئێران دژی پیلانەکان بۆستنەوەو ڕێ نەدەن فیتنە و مونافیقان و دوژمنان بگەنە ئامانجەکانیان و هاوکات هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی ڕووداوەکانی ئێرانی لە تەلئەبیب و واشنتن کرد.

Back to top button