بەوێنە: یەكێتی سیخوڕێكی گەورەی ئیتلاعاتی دەستگیركرد

یەكێتی نشتیمانی كوردستان لەناو ڕێكخستنەكانی ئەندامێكی دەست ڕۆیشتووی خۆی بەتومەتی سیخوڕی كردن بۆ ئێران دەستگیر دەكات.
بەپێی زانیاریەكانی خواكوڕك، ئەم كادیرەی یەكێتی ناوی (شەمال ھەورامی)یه‌ و ماوەیەك لەلایەن دەزگا ئەمنیەكانی یەكێتیەوە دەستەبه سەركراوە و لێكۆلینەوە لەگەلی بەردەوامە.
ھەر بەپێی زانیاریەكان، شەمال ھەورامی تاوانبارە بەم تومەتانەی خوارەوە:
۱_ لەداوخستنی ئەندامانی یەکێتی نیشتمانی بۆ سیخۆزی کردن بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران.
۲_ پێک هێنانی تیمێ جاسوسی بە سەر حزب و کەسایەتییە سیاسییەکانی رۆژهەلاتی نیشتەجێ لە باشوور.
۳_ پێک هێنانی گروپی سیخوڕی لە ناو حزبەکانی رۆژهەلات.
٤_ دوایین تاوانی ناوبراو ئامادەکاری و ھەولدان بۆ دروستكردنی شەری براکوژی.
شەمال ھەورامی کادری کۆنی یەکێتی نیشتمانی كوردستانە و بە هۆیەکی نادیار سیخوڕیەكەی ئاشکرا دەبێت لە لایەن یەکێتی نیشتمانیەوە خێرا بۆ لێكولینەوە دەستەسەر كراوە.
زانیاریەكان ئاماژە دەدەن بەوەی ئێران ھەڕەشەی لە یەكێتی كردووە كە دەبێت بەبێ لێكۆلینەوە ئەم كەسە ئازاد بكرێت یان ڕادەستی ئێران بكرێت، بەلام بنەمالەی (شەمال ھەورامی ) داواین لە یەكێتی كردووە كە ڕادەستی ئێرانی نەكاتەوە چوونكە درك دەكەن دوای ئازاد بوون یان ڕادەستكردنەوەی بە ئێران لەلایەن ئیتلاعاتەوە ناوبراو بكوژرێت.

شەمال ھەورامی
Back to top button