مەسرور بارزانی: شانزەی ئۆکتۆبەر گەورەترین خیانەتی سەردەم بوو
لە میانەی بەشداری کردنی لە پڕۆگرامی هەیڤپەیڤینی کەناڵی ڕووداو،مەسرور بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم تیشک دەخاتە سەر چەندین پرسی گرنگ لەوانە،پرسی ڕیفراندۆم،خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەر،ململانێکانی هەولێر و بەغداد،سەروەری سیاسی و ئیداری هەرێم و هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەهەمبەر کوردستان.
لە بەشێکی دیدارەکەدا مەسرور بارزانی تیشک دەخاتە سەر خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەری چەند کەسایەتیەکی ناو یەکێتی لە بەرژەوەندی کەسی خۆیان و بەگەورەترین خیانەت ناوی برد لە مێژوی گەلی کوردستاندا.
لە تەوەرێکی تردا بارزانی تەئکید لە گرنگی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەکاتەوەو نیازی دوژمنکارانەی بەغداد دژی کوردستان دەخاتە ڕوو.