حكومەتی عێراق 700 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم قەرزدارە

جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لەپەرلەمانی كوردستان دەلێت:” بەغداد 700ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم قەرزدارە و دەشلێت هیچ زانیاریەك نیە كەبەغداد پارە رەوانەی هەرێم بكات”.

(غریب پێنجوێنی) جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لەپەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند:” بەغداد 700ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان قەرزدارە كە پارەكە هی ساڵی 2014 و 2015 و 2016 و 2017 ”

جێگری سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاودێری لەپەرلەمانی كوردستان گوتیشی” بارودۆخەكە باش نیە و ئالۆزە ئاسان نیە ئیستا بەغداد پارەی گەنمی رەوانەی هەرێم بكات “.

(غریب پێنجوێنی) ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ” بۆ سالی 2017 برێك پارە رەوانە كراوە لە ماوەكانی رابردوو بەلام ئەوەش بەتەواوی نەبوەو هێشتا ماویەتی.”

Back to top button