پارتی بۆ دانانی پارێزگاری نوێی كهركووك ئهندامێكی سهركردایهتی یهكێتی به گونجاو دهزانێت
له ئێستادا چهند ناوێك پێشنیاز كراوه بۆ وهرگرتنی پارێزگاری نوێی كهركووك، لەنێو ئەو ناوانەشدا پارتی ئەندامێكی سەرکردایەتیی یەکێتی بەگونجاو دەزانێت بۆ وەرگرتنی پۆستەکە.
(سەڵاح دەلۆ) ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند:” پۆستی پارێزگاری كەركووك هی کوردە و پشكی یەكێتییە، لەوبارەیەوە هیچ گرفتێكمان نییە، لەنێو ئەو ناوانەی باس دەكرێن خالید شوانی كەسێكی گونجاوە، چونكە خەڵكی كەركووكە و شارەزای ناوچەكەشە، بۆ ئەمەش دوا بڕیار یەكێتی خۆی دەیدات”.
لای خۆشییهوه، (خالید شوانی) ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگهیاندووه “”تاوەکو ئێستا لەلایەن سەرکردایەتیی حزبەکەمهوه سەبارەت بە وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک هیچم پێ رانەگەیێندراوە”.
شایهنی باسه، دوای 16 ی ئۆکتۆبەر و لادانی ( د.نەجمەددین کەریم)لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک، یەكێتی (رزگار عەلی) ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشنیازكرد بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگای كەركووك، بەڵام پارتی دیموكراتی كوردستان رازینەبوو به دانانی وهكو پارێزگاری نوێی كهركوك ، له ئێستاشدا ناوی( خالید شوانی) ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی بۆ وهرگرتنی ئهو پۆسته دەهێندرێت.