وردبینی لیستی موچه‌خۆرانی په‌روه‌رده كۆتایی هات و وه‌زاره‌تێكی تر لیسته‌كه‌ی بۆ وردبینی ئاماده ده‌كات
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كان له لیستی موچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له به‌غدا، ئه‌ندامێكی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ده‌ڵێت: وردبینی له لیسیتی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه كۆتایی پێهاتووه و له‌م مانگه‌وه موچه‌ی په‌روه‌رده به‌بێ پاشه‌كه‌وت له به‌غداوه ره‌وانه ده‌كرێت .
(به‌رهه‌م مسته‌فا) ئه‌ندامی سكرتاریه‌تی یهكێَتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگه‌یاند:” دوای به‌دواداچونمان سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانی پێدانی موچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه، بۆمان ده‌ركه‌وت ئاماده‌كارییه‌كان له لیستی موچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم كۆتایی پێهاتووه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سكرتاریه‌تی یهكێَتی مامۆستایانی كوردستان وتیشی: “لیستی موچه‌ی په‌روه‌رده ئاماده‌كراوه به‌و150 هه‌زار دیناره‌ی پێشتر به بڕیاڕی یاسایی ژماره 25 كه په‌رله‌مانی عێراق بۆ مامۆستایان ده‌ریی كرابوو، هیچ لێبڕینێكیش لهدهرماڵهو خێزانی و بڕوانامه نه‌كراوه، ته‌نها به‌ڕێژه‌ی 3.8% له‌موچه‌كانیان ده‌بڕدرێت ئه‌وه‌ش بڕیاری حكومه‌تی عیراقه”.
لای خۆیشیه‌وه (عه‌بدولقه‌هار حاجی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند: “له‌ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ین بۆ ڕه‌وانه‌كردنی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بۆ به‌غدا ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه ده‌وترێت له‌دوای وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی وردبینی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و كاره‌با ده‌كرێت “.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد:” داوامان لهبهڕێوهبهرایهتییه گشتییه‌كان كردووه، لیستی موچه‌ی مانگی (12)ی 2017 له‌سه‌ر بنه‌مای بایۆمه‌تری و به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ئاماده بكه‌ن .