هه‌وكردنی له‌وزه‌تێن و نیشانه و چاره‌سه‌ری

هه‌وكردنی له‌وزه‌تێن یه‌كێكه له نه‌خۆشیه دیاره‌كان له نێوان خه‌ڵكی ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كی گواستراوه‌یه‌و له ڕێگای ڤایرۆسه‌وه ده‌گوازرێته‌وه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر.”
نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشیه بریتیه له به‌رزبوه‌نه‌وی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌و هه‌وكردنی قوڕگ و هه‌ست كردن به ئازار له‌كاتی قوتدانی خواردن ، له هه‌مان كاتدا كه‌سی توش بوو هه‌ست به قوڕسی هه‌ناسه‌دان ده‌كات.”
بۆ دووربون له‌م نه‌خۆشیه هه‌ندێ ئامۆژگاری له خواره‌وه ئاماژه پێ ده‌كه‌ین:
_ غه‌ڕغه‌ڕه كردن به ئاو‌و خوێ ، چونكه یارمه‌تی پارێزگاری له له‌وزه‌تێن ده‌دات له به‌كتریا.
_ خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان ، یارمه‌تی ئه‌ستوورنه‌بوون و هه‌ونه‌كردنی له‌وزه‌تێن ده‌دات.
_ دووكه‌وتنه‌وه له جگه‌ره كێشان ، وه دوور كه‌وتنه‌وه له ساردی و سه‌رما بوون.
چاره‌سه‌ری له‌وزه‌تێن به چه‌ندین ڕێگاوه ده‌بێت له‌وانه هێور كه‌ره‌وه و حه‌بی پێویست ، خواردنی گیای سرووشتی كه هۆكاری كوشتنی میكڕۆب و ڤایرۆسه.
-خواردنی میوه ترشه‌كان به‌هۆی بوونی ڤیتامین سی تیایاندا یارمه‌تی چاره‌سه‌ری به‌كتریای هۆكار به هه‌وكردنی له‌وزه‌تێن ده‌كات.
له كۆتاییشدا غه‌ڕغه‌ڕه كردن به تێكه‌ڵه‌ی لیمۆن و هه‌نگوین رۆژانه 3 جار یارمه‌تی نه‌هێشتنی هه‌وكردنی له‌وزه‌تێن ده‌دات.
گ.ز