یارییهكی ئاگرین له نێوان چێڵسی و ئارسناڵ بهڕێوهدهچێت
ئەمرۆ لەمیانی یارییەكانی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی جامی رابیتەی یانەكانی ئینگلتەرا هەردوو یانەی (چێڵسی و ئەرسناڵ) رووبەرووی یەكتردهبنەوە.”
بڕیار وایه یارییەكە له كاتژمێر (11:00) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ستامفۆرد بریچ) لەشاری لەندەن بەرێوەدەچێت، راستهوخۆش براوەی یارییەكەی نێوان هەردوو یانە لەیاری كۆتایی جامی رابیتەی ئینگلتەرا رووبەرووی براوەی یاری نێوان (مانچستەر سیتی و بریستۆل سیتی) دەبێتەوە”.
لەسەر ئاستی خولی ئینگلیزی چێڵسی لە باشترین ئاستی خۆیەتی و لەماوەی (6) یاری رابردوو خاوەنی (4) سەركەوتن و (2) یەكسانبوونە”.
هەرچی ئەرسناڵە لە خراپترین دۆخی خۆیەتی و لەم هەفتەیە لە جامی یەكێتی ئینگلتەرا لەسەر دەستی یانەی نۆتینگهام فۆرست لە قۆناغی (64) ماڵئاوایی كرد”.