چه‌ند رێنماییه‌كی زۆر پێویست و گرنگ بۆ ڕێگرییکردن لە زیپکە دوای موو لابردن 

بەشێکی زۆری خانمان کێشەی دەرکەوتنی زیپکەی دوای مو لابردنیان هەیە، ڕەنگە ئەمە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاواز بێت، چونکە پێستی هەندێک لە خانمان هەستیارە و بەهۆی ئەو ئامرازەی بەکاریدەهێنیت بۆ مو لابردن تووشی ئەو حاڵەتە دەبێت.”

‎هەندێک ڕێنمایی گرنگ بۆ ئەوەی لەدوای مو لابردن پێست زیپکە دروست نەکات كه‌ پێویسته‌ ئه‌م رێنمایانه‌ جێ به‌جێ بكه‌ین:-
‎پێش لابردنی مو گرنگە پێستەکە بە ئاوێکی شلەتێن بشۆیت بۆ ئەوەی لە میکرۆب و بەکتریا پاک بێتەوە.

پاکژکردنەوەی ئامێری مو لابردنەکە بەتەواوی یان دڵنیای لە خاوێنی ئەو شیلەیە یان هەر ئامرازێکی دیکە کە بەکاریدەهێنیت زۆر گرنگە.

‎هەموو ئەو ئامرازانە تاقیبکەرەوە کە بۆ مو لابردن بەکاردێت، تا دڵنیا بیتەوە لەوەی کامیان لەگەڵ پێستی تۆ گونجاوە و کەمتر تووشی حەساسیەت و زیپکەت دەکات.
‎پاش لابردنی مووەکە ئەتوانیت کرێمی نەرم کەرەوە بەکاربھێنیت چونکە ڕێگا لە حەساسیەت و دروستبوونی زیپکە دەگرێت.
‎یان دەرمانی دژە میکرۆب یان هەوکردن بەکاربهێنیت، ، یان بەکارهێنانی سەهۆڵ بۆ پێستەکە پاش مو لابردن.

Back to top button