ریال مه‌درید یاری هه‌یه‌ و چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ له‌ پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌

ئەمرۆ لەیارییەكانی گەرانەوەی قۆناغی (16)ی جامی شای ئیسپانیا هەردوو یانەی ریال مەدرید و نۆمانسیا رووبەرووی یەكترده‌بنه‌وه‌.”

بڕیار وایه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ یاریگای سانتیاگۆ به‌رنابێۆ، له‌ كاتژمێر (11:30) شەو بەكاتی هەولێر یارییه‌كه‌ بەرێوەبچێت، كه‌ لەیاری چووندا یانەی ریال مەدرید بە ئەنجامی (3 – 0) بردنەوەی تۆماركرد ، بۆیە لەم یارییەدا بە هەر ئەنجامێكی بردنەوە و یەكسانبوون و دۆراندن بە جیاوازی (2) گۆڵ دەگاتە قۆناغی چارەكی كۆتایی”.

لەم یارییەدا زێدان بانگهێشتی هەریەكە لە (كریستیانۆ رۆناڵدۆ و كەریم بنزیمە و لوكا مۆدریچ و تۆنی كروس و سێرجیۆ رامۆس و مارسیلۆ و كارڤاخال)ـی نەكردووە”.

لەئێستاشدا هەریەكە لە یانەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید و ڤاڵانسیا گەیشتوونەتە قۆناغی چارەكی كۆتایی و ئەمرۆش ناوی سێ یانەی دیكە ئاشكرا دەبێت كە دەگەنە هەمان قۆناغ”.

Back to top button