په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرسی گرنگ ئه‌مڕۆ كۆده‌بێته‌وه
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پەرلەمانی کوردستان كۆببێته‌وه و خوێندنەوەی یەکەم و گفتوگۆ بۆ ژمارەیەک پڕۆژەیاسا و بڕیار بكات و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه بدات.”
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/1/2018 له کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەێتەوە و بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی لەخانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە دەکرێت.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕی په‌رله‌مان بڕیاره وایه لەسەر پڕۆژەیاسای رێکخستنی چاندن و گواستنەوەی ئەندامانی جەستە و خوێندنەوەی راپۆرتی شیکاری تایبەت بە عەرەبکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم گفتوگۆبكرێت و لە بەشێکی تری بەرنامەی کار خوێندنەوەی راپۆرتی لیژنەی ناوخۆ تایبەت بە خۆپیشاندانەکان و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە خانەنشینی و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە دەكرێت.