ئه‌مریكا دژ به‌ ئێران كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرنگی بۆ پاڵپشتی خۆپیشانده‌ران دا

له‌ پاش خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی ئێران، کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیاری ژمارە ٦٧٦ پەسەندکرد کە لەلایەن کۆمیتەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەران پێشکەشکرابوو بۆ پاڵپشتیکردن لە خۆپیشاندەرانی ئێران.”

ئه‌و خاڵە گرنگ و سەرەکیانه‌ی كه‌ له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا وه‌كو پاڵپشتی خۆپیشانده‌رانی ئێران په‌سه‌ندكرا و بڕیاری له‌ باره‌وه‌ درا بریتین لە:-

١- واڵاکردنی بوار بۆ ھەموو  سەرچاوە و دەزگا میدیاییەکان لە ئەمریکا و ھاندانیان بۆ دەستپێکردنی بانگەشە و پاڵپشتی لە خۆپیشاندەران و گەیاندنی دەنگیان بە جیھان.

٢- دابینکردنی رێگای تایبەت بۆ پەیوەندیکردنی دەنگی ئازادیخوازانی سەرشەقام لە ئێران بە جیھان.

٣- کارکردنی دامودەزگا ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا لەسەر ھاندانی دەنگە ئازاکانی ئازادیخواز لە ئێران بۆ چڕترکردنی ھەوڵەکانیان لەبارەی لادانی سوپای پاسداران لە بودجەی گشتی ئێران و نەھێشتنی گەندەڵییەکانی دەسەڵات لە بواری ئابووری.

٤- داواکردن و ھاندانی ئەمریکا بۆ کۆمپانیا جیھانیەکانی تایبەت بە بوارەکانی گەیاندن و سەتەلایت و ئەنتەرنێت بۆ قبوڵنەکردنی داواکانی ئێران لە راگرتن و سنووردارکردنی خزمەتگوزارییەکانیان لە ئێران بۆ ئەوەی پەیوەندی ھاووڵاتیانی ئێران بە جیھانەوە نەپچڕێت.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” له‌ رۆژی ٢٨/١٢/٢٠١٧، خۆپێشاندان لە چەند شارێکی ئێران دژی حکومەت دەستیپێکرد، دواتر خۆپێشاندانەکان فراوان بوون و زۆربەی شارەکانی ئێران و بەشێک لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانیشی گرتەوە، خۆپێشاندەران لە پاڵ داواکاری خزمەتگوزاری و بێکاری، درووشمیان دژی دەسەڵاتدارانی ئێران بەرزکردەوە و داوای رووخانی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان دەکرد، حكومه‌تی ئێرانیش بۆ بڵاوه‌كردن و له‌ باربردنی خه‌ونی خۆپیشانده‌ران هێزی به‌كارهێناو به‌ده‌یان خۆپیشانده‌ری كووشت و به‌ سه‌دان خۆپیشانده‌ریشی بێ سه‌رو شوێن كرد.

Back to top button