كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ نابێ زه‌نجه‌فیل به‌كاربهێنن

لای هەموومان ئاشکرایە زەنجەفیل سوودی زۆرە بەڵام ئەگەر زیادەرۆیی بکرێت لە خواردنی ئەوا بە دڵنیایی زیانی دەبیت. جگە لەوەش هەنێ کەس نابێ زەنجەفیل بخۆن.”

ئەوکەسانەی نابێت بەکاری بهێن ئەوانیش بریتین لە:

1/ ئەو کەسانەی دەرمان بەکار دەهێنن یان ماددەی کیمیایی-هەرکەسێک دەرمان بەکاردێنێت یان بۆ چارەسەر یان بۆ زیادکردنی کێشی لەشە یان بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانە، نابێت زەنجەفیل بەکاربهێنن، چونکە ئەگەری هەیە کاریگەری خراپی لەسەر لەشت هەبێت.

2/ ژنانی دووگیان-زەنجەفیل هەڵگری ماددەیەکە ، کە دەتوانێت ببێتە هۆی دواخستنی یان پێنەگەیشتنی کۆرپەلە، بۆیە دەبێت ژنانی دووگیان بە تایبەت لە کۆتا مانگەکانی دووگیانییدا نابێت زەنجەفیل بەکاربهێنن.
3/ ئەو کەسانەی کە لاوازن واتە کێشیان کەمە
زەنجەفیل ماددەیەکی خۆراکی بەهێزە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن، چونکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی توانای خواردنیان و لەناوبردنی چەوری، لە لایەکی ترەوە ئەو کەسانەی کە زۆر لاوازن دەیانەوێت قەڵەو ببن نابێت زەنجەفیل بەکاربهێنن
4/ کەسانی تووشبوو بە نەخۆشییەکانی خوێن-زەنجەفیل دەبێتە هۆی خێراکردنی سوڕی خوێن، بەڵام بۆ کەسانێک کە نەخۆشی خوێنییان هەیە وەک نەخۆشی هیمۆفیلی، نابێت زەنجەفیل بەکاربهێنن، چونکە ئەم ماددەیە ئەگەری هەیە نەخۆشییەکە خراپتر بکات.
5/ ئەوکەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە-ئەوکەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە ئامۆژگاری دەکرێن بەوەی کە کەمتر لە ٢ گرام لە زەنجەفیل بەکاربهێنن چونکە دەبێتە هۆی زیادکردنی لێدانی دڵ،وە نابێت بەهیچ جۆرێک لەگەڵ ئەمانەدا بەکاربێت:-
١- کاهوو
٢-پیاز
٣- مەعدەنووس
٤-بیبەری توون

Back to top button