خواكوڕك ته‌واوی پرۆژه یاسایی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه
ته‌واوی ئه‌و پرۆژه یاساییه‌ی، كه ئێستا له په‌رله‌مانی كوردستان خوێنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ ده‌كات و ده‌خرێته واری جێبه‌جێ كردن، كه له‌لایان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده كراوه له‌لایان، ئه‌نجوومه‌نی شورای هه‌رێمی كوردستان _ عێراق پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه په‌سه‌ند كراوه”.
ئامانجی ئه‌و پرۆژه یاسایه بریتین له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه،
یه‌كه‌م: به‌رجه‌سته كردنی بنه‌ماكانی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و شاستهبوون له خه‌رجكردنی مووچه و ده‌رماڵه و به‌خشینی ئیمتیازاته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان و راگرتنی سوودمهنبوونی ناشایسته‌بوون زیاتر له جارێك له بودجه‌ی گشتی”.
دووه‌م: به‌دامه‌زراوه‌كردن و یه‌كخستنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و فه‌رمانگه و یه‌كه‌ی جیاجیاكانی خانه‌نشینی له‌بواره‌كانی شارستانی و سه‌ربازی و هێزه‌كانی ئاسایش و ناوه‌خۆ له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خانهنشیننی له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریه”.
سێهه‌م: چاڵاككردنی سندوقی خانه‌نشینی و رێگری كردن له هه‌رێ خه‌رجییه‌ك له‌سه‌ر سندوقه‌كه جیا له‌و مه‌به‌ستانه‌ی له‌یاسایی خانه‌نشینی كارپێكروانهی له هه‌رێمدا ئاماده‌یان پێبراوه”.
چواره‌م: رێكخستنی خانه‌نشینی خاوه‌ن وه‌زیفه پله باڵاكان و تایبه‌تدا، كه له‌سه‌ر بنه‌مایی گه‌یشتن به‌ته‌مه‌نی یاسایی و دیاری كرا‌و ” له ساڵانه و خزمه‌تدا”.
ئه‌م پرۆژه‌یه له‌ئێستادا له‌ژێر رێكخستن و چاكسازی له‌و خاڵانه‌ی كه خراوه‌ته روو گه‌لاله بووه، كه‌تێدا زیاتر له 70 تا 100 ملیۆن دۆلار دهگهرێته بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت، كه تێیدا هاوكاریه‌كی باش ده‌بێت بۆ پێدانی مووچه و شایسته دارایه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان”.
خواكوڕك ده‌قی پرۆژه‌كه وه‌ك خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه..