مەلا بەختیار پەشیمان دەبێتەوە بزانە چی دەلێت

خواكوڕك
بەپێی هەواڵێك كە لە ماڵپەری فەرمی حزبەكەی بڵاو بۆتەوە مەلا بەختیار لەمیانی پێشوازی كردنی لە وەڤدێكی توێژەری زانكۆی ئەڵتا دەلێت دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بەرێوەیە.
 
 
مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ده‌وڵه‌تی كوردی به‌ڕێوه‌یه‌، به‌ڵام كاتی دیاری نییه‌ و ده‌بێت خه‌باتی بۆ بكرێت.
 
مەلا بەختیار له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ “ده‌ژی تۆماش”و وه‌فدێكی توێژه‌ری زانكۆی (ئه‌لتا)ی هه‌نگاریا باسی له‌ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد دەلێت دەوڵەتی كوردی بەرێوەیە.
 
ئەمەش رێك پێچەوانەی لێدوانی رابردوو ناو براو بووە كە گوتی 28 وڵات دژی سەربەخۆی كوردستان وەستاونەتەوە.
 
زمانحاڵی یەكێتی هەواڵێكی بڵاو كردۆتەوە لە هەواڵەكەدا، مه‌لا به‌ختیار سوپاسی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و  گه‌لی هه‌نگاریای كرد، كه‌ له‌وڵاته‌ یه‌كه‌مه‌كان بووه‌، كه‌پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی كرد.
 
شایانی باسە پێشتر مەلا بەختیار گووتبووی كە 28 ولات دژی سەربەخۆی كوردستانن بەڵام ئەم جارە لەگەڵ وەڤدی هەنگاریا رێك پێچەوانی قسەی پێشووی خۆی دەلێت دەوڵەتی كوردی بەرێوەیە.
Back to top button