سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاشه‌كشه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئیستقاڵه ناكات
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی و په‌رله‌مانی كوردستان، پاشه‌كشه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه وه‌ك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه رێكاره‌كانیان له حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه، قبوڵناكرێت، پێشتر سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبوو كه تاوه‌كو ئێستا رێكاری یاسایی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی ئه‌م دوولایانه، ته‌واو نه‌بووه، حكومه‌ت داوای روونكردنه‌وه دانیشتن ده‌كات، كه كۆمه‌ڵێك پرسیاره ده‌بێت ئه‌و دوو لایانه سیاسیه وه‌ڵام بده‌نه‌وه كه بۆچی له‌م ته‌مه‌نه سێ مانگیه دا پاشه‌كشه‌یان كرد له حكومه‌ت”.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له‌باره‌ی پاشه‌كشه كردنی ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ” له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی رێكاری یاسایی خۆی هه‌یه و ده‌بێت ئه‌و دوو لایانه، بێن روونكردنه‌وه بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه بۆچی له‌م سێ مانگه ته‌مه‌نی مانه‌وه‌ی حكومه‌ت دا پاشه‌كشه‌یان كرد”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان تاوه‌كو ئێستا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان قبوڵناكات، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌مرۆ” 10ی 1ی 2018 ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د، بخاته كاری په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، چونكه ته‌مه‌نی په‌رله‌مان تا سێ مانگی تره”.