قوتابیانی زانکۆ لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی ئێران

 
لە دوای بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکانی ئێران،بە دەیان قوتابی زانکۆ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کراون و خراونەتە ژێڕ ئەشکەنجە.
 
توران میهرەبان کچە قوتابی زانکۆی نازلوی لە شاری ئورمیە یەکێکە لە قوتابیە دەستگیر کراوەکان و هێزە ئەمنیەکان خستویانەتە ژێر ئەشکەنجەی سەخت و پێیان وتوە دەبێت بڵێیت سەر بە هێزە دووژمنکارەکانی ئێرانم.
 
ئەوە لە کاتێکدا توران وەک کچە قوتابیەک بەشداری خۆپیشاندانەکانی کردووە هەروەک هاوڕێکانی دیکەی بەڵام پێیان وتوە تا نەڵێ ئەندامی هێزە دژبەرەکانی ئێرانم بەیەکجاری ئازاد ناکرێت.
Back to top button