توركیا لە روسیاو ئێران نیگەرانە
توركیا، لە روسیاو ئێران نیگەرانە، وەزیری دەرەوەی توركیا داوا لە ئێرانو روسیا دەكات ئەركەكانی خۆیان لەسوریا جێبەجێبكەنو سنورێك بۆ هێرشەكانی دەسەڵاتەكەی بەشارئەسەد دابنێن.
لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی “ئەنادۆڵ” مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا نیگەرانی خۆی لەسەر بێدەنگی ئێرانو روسیا لەئاست هێرشەكانی (بەشار ئەسەد) بۆ سەر پارێزگای ئیدلیب لەسوریا راگەیاند، دواش دەكات ئەو دو وڵاتە بەئەركی خۆیان هەستن لەسوریاو رێگە لەهێرشەكانی دەسەڵاتەكەی بەشار ئەسەد بگرن.
وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند:” وڵاتەكەی سەبارەت بە بارودۆخی سوریا لەگەڵ ئەو وڵاتانەی لەبەرنامەكانی ئەنكەرەوە نزیكن بۆ چارەسەركردنی دۆخی سوریا كۆبونەوەیەك سازدەكات ، ئەو وتی ” پێویستە ڕوسیا و ئێران ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن و ڕێگە لە هێرشەکانی حکومەتی سوریا بگرن لە پارێزگای ئیدلب ،حکومەتی سوریا ناتوانێت پێشێلکاری بکات ئەگەر روسیاو ئێران پشتیوانی لێنەکەن”.