نێچیرڤان بارزانی بزانە چی بە هێرۆخان گوتووە لەسەر نەوتی كەركووك
خواكوڕك
پەیامنێرێكی رووداو نهێنیەك لەبارەی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان، هێرۆ و نێچیرڤان بارزانی ئاشكرا دەكات و دەلێت نێچیرڤان بارزانی هەرەشەی لە هێرۆ كردووە بەوەی جارێكی تر دەست لەكاروباری حكومەت وەر نەدات.
هێڤیدار ئەحمەد پەیامنێری رووداو لە نووسینێكی دا لەتۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك رایدەگەێنێت، به‌رپرسيكى باڵاى پارتى پێی گووتووە، نه‌جمه‌دين كه‌ريم پارێزگارى كه‌ركوك، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانی له‌وه ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ئاگاى له نامه‌ى هیرۆخان نييه بۆ عه‌بادى. هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختيار به‌رپرسى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتيش بێئاگاى خۆى له‌سه‌ر ئه‌و نامه‌يه بۆ سه‌روكى حكومةتى هه‌رێمى كوردستان نيشاندا.
هه‌روه‌ها هێڤیدار دەلێت به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانى كه كوڕى هێرۆخانه و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و وه‌ك خۆى له ته‌له‌ڤزیۆنی گه‌لى كوردستان رایگه‌ياندبوو ئاگادارى مه‌له‌فى نه‌وته له هه‌رێمى كوردستان، بێئاگاى خۆى له نامه‌ى دايكى(هێرۆخان) بۆ سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نيشانداوه.
هێڤیدار دەشنووسێت، وه‌ك به‌رپرسه بالاکه‌ى پارتى ده‌ڵێت: سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خۆى له‌گه‌ڵ هێرۆخان قسه‌ي كردووه، ئايا راسته نامه‌یه‌کی به‌وشێوه‌يه ناردووته بۆعه‌بادى كه نه‌وتى كه‌ركوك له رێگه‌ی كوردستانه‌وه نه‌فرۆشرێ و له رێگه‌ى ئێرانه‌وه بێ (ته‌بعه‌ن به‌شێكى بۆ هێرۆ خۆى بووه) هێرۆخان ئينكارى له نامه‌كه‌ى نه‌كردووه!!! له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكى حكومه‌تيش پێى گوتووه، ئه‌گه‌ر وابێ ده‌فه‌رموو ئه‌وا دوو ئيداره‌یى و وه‌ك ئه‌وه وايه ئێوه موچه‌ى سليمانى بده‌ن! هیرۆخانيش گوتوويه‌تى با بير‌ى لى بكه‌مه‌وه!!.
هەروەها باس له هاتنه سه‌ر خه‌تی ئه‌مریکیه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێ: “ئه‌مريكييه‌كان كه به ناردنى نامه‌ى هێرۆخان بۆ عه‌بادىان زانیوه، يه‌كسه‌ر هاتوونه‌ته سه‌رخه‌ت كه به هيچ شێوه‌یه‌ك نابێ و ناكرێ نه‌وتى كه‌ركوك له رێگه‌ی ئێرانه‌وه هه‌نارده بكرێ!