داعش قێزه‌ونترین كاری تیرۆریستی ئه‌نجامدا

خواكوڕك

بەتۆمەتی سیخوڕی کردن لە شاری دێرەزووری سوریا، رێكخراوی تیرۆریستی (داعش)، لەیەکەم رۆژی جەژنی قوربان سزای سەر بڕینی بەسەر ١٩ کەس داسەپاندن و بەشێوەیەکی ترسناک سەری ئەوکەسانەی بڕی.

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی داعش، گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردەوە، کە تێیدا 19 کەس بەتۆمەتی سیخوڕیکردن سەردەبڕن. ڤیدیۆیەکە لەلایەن ویلایەتی دێرزووری داعش بڵاوكراوەتەوە.

لەگرتە ڤیدیۆیەکدا بەشێوەیەکی قێزەون قوربانییەکان ھاوشێوەی ئاژەڵان بۆ قوربانیکردن لە شوێنێک کۆکراونەتەوە، یەکێکیان ھەڵدەبژێردرێت و قورگی تا ناوه‌راستی ملی ده‌بڕن (به‌ بێ سه‌ر لێكردنه‌وه‌) پاشان کەسەکە ھەڵدەواسرێت و ئاوی پێدا دەکەن.

له‌به‌رامبه‌ردا روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه‌، كرده‌وه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی داعش، به‌ ترسناكترین و دڕندانه‌ترین كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ داده‌نرێت له‌وه‌ته‌ی ئه‌و رێكخراوه‌ دروست بووه‌

Back to top button