ماڵپه‌ڕێكی جیهانی واده‌ی به‌فربارینه‌ زۆره‌كه‌ی كوردستانی دیاریكرد

ماڵپەڕێکی جیهانی کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ١٩ کانوونی دووەم شەپۆلێکی بەفربارین شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.”

ماڵپەڕی caccuweather کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە ئاشکرای دەکات.” کە شپۆلێکی بەفرو باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە رۆژی ١٩ ی کانوونی دووەم لەهەردوو پارێزگای دهۆک و سلێمانی بەفر دەبارێت.

ئەو ماڵپەڕە باسی له‌وه‌شكردووه‌.” کە شەپۆلەکە سەرەتا بەبەفر دەستپێدەکات و رۆژانی دواتر باران دەستپێدەکات و چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە تا ئێستا بەفرێکی کەم لە چیاکان باریووەو، باران بارینیش بە بەراورد سالی رابردوو رێژەیەکی کەم باران باریووە و ئه‌گه‌ری باران بارین له‌م ساڵ وه‌كو ساڵانی رابردوو كه‌متره‌.

Back to top button