بومهلهرزهیهكی تر ههولێر و سلێمانی ههژاند
بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/1/2018، بوومەلەرزەیەک لە شاری سوماری نێوان پارێزگاکانی کرماشان و ئیلامی ڕۆژھەڵاتی کوردستانی دا و لە چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان و لە عێراقیشدا ھەستی پێ کرا.
بەشی کەشناسی لە پارێزگای کرماشان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 5.6 پلەی ڕێختەر ڕووی داوە و جگە لە سومار، لە پارێزگاکانی ئیلام و کرماشان روویداوە.
فازڵ ئیبراهیم ، بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “ناوەندی بوومەلەرزەکە پاریزگای کرماشان بووە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و بەگوڕی 5.6 پلەی ریختەر بووە ، لە باشووری کوردستانیش لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی هەستی پێکراوە”.