به‌رشه‌لۆنه‌ یارییه‌كی سه‌ختی له‌ پێشه‌ به‌رامبه‌ر سێلتافیگۆ

ئەمرۆ لەیارییەكانی گەرانەوەی قۆناغی (16)ی جامی شای ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و سێلتافیگۆ رووبەرووی یەكترده‌بنه‌وه‌ و یاری پێش چاره‌گی كۆتایی ئه‌نجامده‌ده‌ن.”

بڕیار وایه‌ یارییەكە له‌ كاتژمێر (11:30) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (كامپ نو) لەشاری بەرشلۆنە بەرێوەدەچێت، كه‌ لەیاری چووندا هەردوو یانە بە ئەنجامی (1 – 1) یەكسانبوون و یارییەكەیان بەبێ براوە و دۆراو كۆتایی پێهێنا.

لەیاری گەرانەوەدا براوەی یارییەكە بەفەرمی دەگاتە قۆناغی چارەكی كۆتایی ، یەكسانبوون بەبێ گۆڵ لەبەرژەوەندی بەرشلۆنەیە و یەكسانبوونیش بە (1 – 1) هەردوو یانە پەنادەبەنە بەر كاتی زیادكراو ، هەر ئەنجامێكی یەكسانبوونیش لە سەرووی (1 – 1) سێلتافیگۆ دەگەینێتە قۆناغی داهاتوو”.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” هەریەكە لە یانەكانی (ئەتلەتیكۆ مەدرید و ڤاڵانسیا لیگانێس و ریال مەدرید و ئالاڤێس) گەیشتوونەتە قۆناغی چارەكی كۆتایی و ئەمرۆش ناوی سێ یانەی دیكە ئاشكرا دەبێت كە دەگەنە هەمان قۆناغ”.

Back to top button