ئایه‌ قوتدانی بنێشت چ زیانێكی هه‌یه‌.؟

قوتدانی بنێشت یەکێکە لەو بابەتانەی قسەی نازانستی زۆر لەسەر دەکرێت و هەڵە تێگەیشتنێکی بەربڵاو لە بارەیەوە هەیە. گرنگە ئەم بابەتە بە روونی و بە زانستی تاوتوێ بکرێت.”

بنێشت وەک هەموو خۆراکێکی دیکە کە قوت دەدرێت بە بۆری سورێنچکدا دەڕواتە نێو گەدەوە، بەڵام لێرەدا بەهۆی ترشەڵۆکی گەدەوە ناتوێتەوە و وەک خۆی دەمێنێتەوە، هەرچەندە وەک خواردنی دیکە لە گەدەدا ناتوێتەوە، بە شێوەیەکی ئاسایی بە ریخۆلەکاندا تێدەپەڕێت و لەگەڵ پیساییدا لە جەستە دەردەدرێت.

قوتدانی بنێشت بە گشتی لە ڕووی پزیشکییەوە تەندروستە و هیچ مەترسییەکی ئەوتۆ دروست ناکات و بۆ ماوەی درێژ خایەن لە رێرەوەکانی سیستەمی هەرسدا نامێنێتەوە.

بەڵام گرنگە هەوڵ بدەین زیادەڕۆیی لە قوتدانی بنێشتدا نەکەین، چونکە بابەتێکە کە بە تەواوی توێژینەوەی لەسەر ئەنجام نەدراوە و نەزانراوە ئەگەر بڕی زۆر قوتبدرێت کاریگەرییەکانی چۆنن.

Back to top button