به‌سه‌دان به‌ڵگه هه‌یه له‌م دوو ساڵه‌دا یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ چیان گوتبێت دژی وه‌ستاونه‌ته‌وه
له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشێروان مسته‌فا له‌یه‌كێتی و دامه‌زراندنی گۆڕان، ئه‌م حزبه به دروشم و بانگه‌شه‌ی زۆر به‌رفره‌وان، رووی له‌گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان كرد، به‌شێوه‌یه‌كه كه دروشمه‌كانی ئه‌و حزبه له دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و دامه‌زراوه‌ی و سیسته‌می سیاسی و ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات و دژایه‌تی به بنه‌ماڵه كردنی حزب و چه‌ندانی تر كه دواجار له دروشمی ئه‌م حزبه، بوونه دروشمی دوو لایانی تر كه ئه‌وانیش كۆمه‌ڵ و گۆڕان بوو”.
ئه‌و سێ حزبه،له سه‌ره‌تایی 17ی شوبات له‌ژێر ناوی ” ئازادی به‌نان ناكرێت” ده‌ستی به خۆپێشاندانیان ئه‌نجامدا، له‌ژێرناوی پشگیری له خۆپێشاندانی به‌هاری عه‌ره‌بی، كه له‌ناو سه‌رای سلێمانی، حكومه‌تی هه‌رێمه‌ی كوردستانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له‌ژێر ناوی ئازادی به‌نان ناكرێت، ده‌ستی به بانگه‌شه‌ی سیاسی كرد، به‌ڵام هه‌ر زۆری نه‌برد قه‌یرانی دارایی رووی له‌كوردستان كرد به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و حزبانه‌ی له‌و دروشمه دا گۆڕی كه ئازادی به‌ته‌واوی له و سێ حزبه‌دا خاڵی بوون و خه‌لكیان له‌نێوان مووچه و ئازادی و سه‌ربه‌خۆی دا، ئاراسته‌ی مووچه و نان كرد و پشتیان له ئازادی كرد”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه نیاز حاجی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی دهنووسێـ”دانە دانە ئیدیعاکانیان پوچەڵ دەبنەوە ، لەگەڵ پوچەڵبونەوەی هەر ئیدیعایەکیشیان سەری خۆیان وەک نەعامە دەبەنە ناو خۆڵەوە و دهنووسێـ”دژی بندیوار و خانەنشینی نایاسایی بوون ، لە ۱۷‌ی شوباتەوە خەڵکی لەسەر هاندەدەن ودیانهێننە سەر شەقام و بەردەفڕکانێی پێ دەکەن و بارەگای پێ دەسوتێنن ، کەچی ئێستا دەرکەوت بندیوار و خانەنشینە نایاساییەکان زۆربەی هەر لەخۆیانن ، تەنها بە خانەنشینی بە پلەی وەزیر بای زیاتر لە ۱٠ کابینەی حکومەت بەس خانەنشینیان هەیە ، ئیمزای کردنی ئەو خانەنشینە نایاساییانەش هەر هاوپەیمانەکەی ئەمڕۆی خۆیان کردویەتی كه به‌رهه‌م ساڵحه و له‌سه‌رده‌می ئه‌و دا كراوه” ، بەقەدەر دوو فرقەی سەربازی بەس عەقیدو عەمیدی خانەنشینی ئافرەتیان هەیە ، ئێستاش کە حکومەت دەستی بردووە بۆ چاکسازی کردن لەو دۆسیەیە ، هەر خۆیان بەبیانووی تێکۆشەر و خەباتی شاخ دژی ئەو چاکسازیە وەستاونەتەوە”.
هه‌روه‌ها نیاز حاجی ده‌شلێـ”وتیان پارتی جاشی تورکیایە ، بەڵام ئەوان بە شێوەیەکی HD سەلماندیان جاشی ئێران و تورکیا و عێراقن، هه‌روه‌ها وتیان پارتی دژی گەرانەوەی کەرکوکە ، بەڵام دوای ئەوەی کەرکوک گەرایەوە ، ریفڕاندۆمی تێدا ئەنجام درا ، ئەوان بە هیچێکی گەورە لە ۱٦ی ئۆکتۆبەر فرۆشتیانەوە، وتیان کەرکوک ئارامە ، دواتر هەر خۆیان وتیان هەر رۆژێکمان لە کەرکوک مردنێکە، وتیان (تۆ وازبێنە لە کورسی ، ئێمە وانە ئەڵێینەوە بەسکی برسی ) کەچی بارزانی وازی هێنا بەڵام ئەوان خەریکی هاتوچۆکردنی بەغدان و عەبادی عەبادی دەڵێنەوە .
خەسرۆ گۆران، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانی سێ حزبه‌كه و دروشمه‌كانی پێشتر ئه‌و حزبانه ده‌لێـ” له‌هیچ كه‌لێنێكی ئه‌م دونیایه له سیاسه‌تدا نه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان دوو حكومه‌ت، ئۆپزسیۆن بچێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌رامبه‌ر دانووستاندن بكات، ده‌شلێـ” له‌هه‌رێمی كوردستان بانگه‌شی مووچه و قوتی خه‌ڵك ده‌كه‌ن له به‌غداش ئیعاز دەدەن بە حکومەتی عێراقی بۆ ئەوەی بودجە و موچە نەنێرێت بۆ کوردستان”.