په‌رله‌مانتارێكی نزیك له عه‌بادی سێ لایانهكه داوایان له عه‌بادی كرد مووچه هه‌ولێر و دهۆك نه‌نێرێت ته‌نها هی سلێمانی بنێرێت
له‌میانی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی كوردستان 24، جاسم محەممەد جەعفەر په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا نزیك له حه‌یده‌ر عه‌بادی، چه‌ند نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت”.كه له كۆبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سێ لایانهكه” حزبه ناشه‌رعیه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و كۆمه‌ڵ و گۆڕان” داوایان له كردووه كه مووچه هه‌ولێر و دهۆك نه‌نێرێت ته‌نها مووچه‌ی پارێزگای سلێمانی بنێرێت”.
به‌گوته‌ی په‌رله‌مانتار جاسم محەممەد جەعفەر شاندەكە له به‌غدا و له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گەڵ عه‌بادی، داوایان لێ كردووه ته‌نیا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگای سلێمانی ره‌وانه بكات، نه‌ك فه‌رمانبه‌رانی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” ھەوڵوێستی ئه‌و حزبانه له‌باره‌ی ریفراندۆم و رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌ر نزیك بووه له به‌غداوه و ده‌شلێـ””پێموانییە شاندەکەی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و ھاوپەیمانیی دیموکراسی، کە سەردانی بەغدایان کردبوو، راوبۆچوونەکانیان گوزارشت لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکات، شاندەکە لەبارەی رەوانەکردنی مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگای سلێمانی گفتوگۆیان لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق کردووە و داوایان کردووە بە پەلە رەوانەی”.
گوتووشیەتی: “بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی دوو حزبی نزیك لە حکوومەتی عێراقن، چونکە ئەوان هەڵوێستیان بەرامبەر بە ریفراندۆم و رووداوەکانی کەرکووك هەمان هەڵوێستی عێراق بووە، هەر ئەمەش وایکرد سەرۆكوەزیران لەگەڵیان کۆ ببێتەوە، چونکە لەگەڵ حزبەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆ نابێتەوە، ئەگەرچی دوایان کردووە، ئێمە وەکو دەوڵەتی یاسا و حزبی دەعوەی ئیسلامی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، گۆڕان و کۆمەڵ نزیکین، دوای هەڵبژاردنەکانیش هاوپەیمانێتییان لەگەڵ پێکدەهێنین”.
رۆژی 4/1/2018، شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانیی دیموکراسی و دادپەروەری، سەردانی بەغدایان کرد و لەگەڵ چەند بەرپرسێكی عێراق كۆ بوونەوە، ئەمەش كاردانەوەی لە ھەرێمی كوردستان لێكەوتەوە و بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان و چاودێرانی سیاسی، رەخنە لە چوونی شاندی حزبی بۆ بەغدا دەگرن و پێیانوایە ھەر گفتوگۆیەك لەگەڵ بەغدا دەبێ لە رێگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەوە بێت”.