دواكه‌وتنی گفتوگۆ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كۆنگرێسی نیگه‌ران كردووه
له به‌ر دواكه‌وتنی دانووستاندنی هه‌ولێر و به‌غدا به‌شێك له كۆنگرێسمانی ئه‌مریكی هێنایه سه‌ر خه‌ت، نیگه‌رانی خۆیان له‌مه‌ر دواكه‌وتنی دانووستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، نیگه‌رانن و پەنجەی تۆمەتیش زیاتر بۆ بەغدا درێژ دەكەن، ئەوان پێیانوایە دواخستنی دانووستانەكان یاریكردنە بە كارتێكی دۆراو”.
لەو بارەوە ستیڤ كینگ، بە كه‌ناڵی كوردستان 24ی راگه‌یاندووه” بە بۆچوونی ئێمە دانووستان باشترین رێگەیە، دەبێ ھەموو كێشەكان گفتوگۆ چارە بكرێن نەك بە شەڕ، دیالۆگۆ باشترین رێگەیە، ئێمە دەزانین كورد لەم دۆخە نیگەرانن، ئەوان لەمێژە دەیانەوێت ببنە خاوەن دەوڵەتی خۆیان، كورد شەڕی داعشی كرد، دەبێ ئەوە لەبەرچاو بگیرێت”.
ئەمە لەكاتێكدایە دوای داگیركردنی كەركووك لەلایەن حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، لە 16 ئۆكتۆبەری 2017، پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق تێكچووە و حكومەتی ھەرێم، چەندین جار ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ دەربڕیووە، بەڵام حكومەتی عێراق ھەنگاوی نەناوە بۆ ئەوەی كێشەكانی نێوان ھەردوولا چارەسەر بكرێن.