له‌سلێمانی باشترین بازرگانی له ئێستادا دروست كردنی حزبه
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی و گۆڕان له‌م ساڵدا كوچی دوایان كرد، ” تاڵه‌بانی و نه‌وشێروان” له‌ئێستادا بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری ئه‌و دوو حزبه بۆته جێگای گره‌وی حزب و قه‌واره‌ی جۆڕاو جۆڕی نوێ، هاوڵاتیانی شاری سلێمانیش ده‌لێن، باشترین بازرگانی له ئێستادا له‌م شاره دروست كردنی حزبه”.
پاش ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له شاسوار عه‌بدولواحید و به‌رهه‌م ساڵح دوو حزبیان راگه‌یاند، به‌ناوی ” نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌یمانی” له‌ئێستادا له ناو شاری سلێمانی دا پێنج حزب” یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ و نه‌وی نوێ و هاوپه‌یمانی” كێبركێی له‌سه‌ر میراتی ده‌نگده‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشێروان مسته‌فا ده‌كه‌ن”.
په‌رله‌مانتارێكی پێشووی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، رایدهگهێنێت، جیابوونه‌وه‌ی حزبه‌كان له‌یه‌كێتی ته‌نها بۆ پاراستنی بازاری ئه‌و به‌رپرسانه‌یه، كه له‌ئێستادا ده‌یانه‌وێت له‌ژێر ناوی دروست كردنی حزب هه‌م خۆیان و ملكو مالیان بپارێزن، هه‌م بازرگانیهكهشیان په‌ره پێده‌ن، ده‌لێت، جگه له‌وه‌ی زه‌مینه‌ی له‌بار هه‌یه بۆ بردنی ده‌نگ له سلێمانی و دروست كردنی حزب، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌وه دا مه‌به‌ستی تر هه‌یه، ئه‌ویش بازرگانیه‌كی قێزه‌ونی سیاسیه به‌و خه‌ڵك، ئه‌وه‌شی جێگای سه‌رسورمانه، خه‌ڵك له گۆڕان ته‌مبێ نه‌بووه و ئێستا دوو حزبی تریشی هاتۆته سهرـ،