سیاسهتی فهرمی ئهمریكا لهبارهی عێراق ئاشكرا بوو: عێراق وڵاتێكی رووخاوه

بهپێی ههواڵێكی ئاژانسی فهرهنسی بێت، ئهمریكا، لیستێكی بڵاو كردۆتهوه، تێیدا عێراق بە دەوڵەتێکی رووخاو هەژمار دەکات و ئاژانسی ههواڵی ” فرانس پرێس” ئاشكرایی دهكات”ئەمریکا بەشێک لە وڵاتانی جیهانی خستووەتە چوار ئاستەوە، کە بەپێی ئاستەکان، داوا لە هاووڵاتییانی دەکات خۆیان لە گەشتکردن بۆ ئەو ولاتانە، بپارێزن”.
ئاژانسهكه دهشلێـ”لە ئاستی چوارەمی ئاگادارکردنەوەکاندا داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکا کراوە گەشت بۆ وڵاتانی عێراق، ئێران، ئەفغانستان، ئەفریقیای ناوەڕاست، لیبیا، مالی، سۆماڵ، باشووری سوودان، سووریا و یەمەن نەکەن و هۆکاری ئەو داوایە، هەروەک حکوومەتی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەوەیە، کە ئەو وڵاتانە ناوچەی شەڕن لە جیهان و دەوڵەتی رووخاون، بەو پێیەش ئەمریکا پێی وایە دەوڵەتی عێراق رووخاوە.
ئەو هۆشدارییەی ئەمریکا بە هاووڵاتییانی هاوکاتە لەگەڵ هەڕەشەی بەردەوامی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە هاووڵاتی و سەربازانی ئەمریکی. چەند جارێکیش وێنەی ئاڵای ئەمریکا لە شەقامەکانی عێراق نەخشێندراوە و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حکوومەی و میلیشیاکان، رێوڕەسم بۆ سووکایەتیکردن بە ئەمریکا، ساز کراوە.