دواین زانیاری له‌باره‌ی عه‌بادی و مالیكی و موقته‌دا سه‌در و لیستی حشد له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق ئاشكرا ده‌بێت
پاش راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنی عێراق كه تا كاتژمێری چواری ئه‌مرۆ مۆڵه‌ت ماوه بۆ توماركردنی ناوی قه‌واره‌كان، راگه‌یاندنی لیسته‌كان ده‌ستی پێكرد، به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكان له‌و باره‌یه‌وه، چه‌ندین لیستی جۆڕاو جۆڕ له هه‌لبژاردنی داهاتووی عێراق ملمڵانێ له‌سه‌ر ده‌نگی عێراقه‌كان ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش كێبركێیه‌كی تووند ده‌هێنێته پێشه‌وه”.
په‌رله‌مانتارێكی فراکسیۆنی ئیستقامە لە پەرلەمانی عێراق”ئەمیر کینانی” له‌باره‌ی لیستی موقته‌دا سه‌در بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق رایگه‌یاند”هاوپەیمانییێکی نوێ لەنێوان چەند هێزێکی سیاسی بەناوی سائیرون (شۆڕشگێڕان) پێکهاتووە کە موقتەدا سەدر سەرۆکایەتیی دەکات، کە هاوپەیمان نییە لەگەڵ مالیکی و عەبادی”.
هه‌ر له‌باره‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی لیستی حشدی شه‌عبی” عامر فایز، سەرکردە لە هاوپەیمانی “فەتح” رایگه‌یاندووه” لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بە فەرمی هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری، ئەمینداری گشتی رێکخراوی بەدر رادەگەیێندرێت، کە زۆربەی هێزەکانی نێو حەشدی شەعبی و 15 پارتی سیاسی لە خۆدەگرێت، لە سەرووری هەموویانەوە عەسائیب ئەهل حەق، له‌باره‌ی به‌شداری لایانه‌كان له‌و لیسته‌ی حشد ئه‌و سه‌ركرده‌یه، ده‌لێـ””رێکخراوی بەدر ، بەسەرۆکایەتی هادی عامری. عەسائیب ئەهلی حەق، بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی. ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی، بە سەرۆکایەتی هومام حمودی. گردبوونەوەی عەدالە و وەحدە بەسەرۆکایەتی عامر فایز. گردبوونەوەی عێراق موستەقبەل بەسەرۆکایەتی ئیبراهیم بەحرعلوم. بزووتنەوەی وەفا و تەغیر بەسەرۆکایەتی ئەسکەندەر وتوت ، لەگەڵ ژمارەیەک هێز و لایەنی دیکە.
هه‌ربه‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی به‌رده‌ستی میدیاكان كه‌وتوون، نووری مالیکی ، سەرۆکی حیزبی دەعوە ، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای بۆ هەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند.بەپێی بەڵگەنامەیەک، ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی لە هەشت هێزی سیاسی عێراقی پێکدێت، کە بریتین لە:1- حیزبی دەعوەی ئیسلامی ، بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی
2- حیزبی دوعاتی ئیسلام- رێکخستنتی عێراق، بەسەرۆکایەتی خزەیر خوزاعی.3-بزووتنەوەی نوور- راپەڕین و گۆڕانکاریی، بەسەرۆکایەتی محەممەد هینداوی.4-رەوتی ناوەند، بەسەرۆکایەتی موفەق رویەعی.5-پارتی مەدەنی، بەسەرۆکایەتی حەمەد یاسر محسن.6-بزووتنەوەی بەشائیری شەبابی، بەسەرۆکایەتی یاسر عەبد سخیل.7-کوتلەی پێکەوە بۆ یاسا، محەممەد عەبدسادە.8-رەوتی رۆشنبیری نیشتمانی”.
له‌باره‌ی لیسته‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران رایده‌گه‌ێنێت”حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانى عێراق دوای چەند كاتژمێرێكی دیكە پێكھێنانی لیستێكی جیا بەناوی سەرکەوتن بۆ ھەڵبژاردنەكانی داھاتووی عێراق رادەگەیەنێت.بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەتیشكردەوە، عەبادی لەگەڵ لیستەكەی حەشدی شەعبی یەكبگرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی وه‌ك دوا واده بۆ پێشكه‌شكردنی لیستی هاوپه‌یمانه‌كان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكردوو