كێ لە مەسروور بارزانی تێگەیشت؟
یاد سرێشمەیی
هاوكێشەی ئالۆزی سیاسی هەرێمی كوردستان, بەهۆیی لامڵی و بەرژەوەندبینی گرووپ و حزبی سیاسی, ناجۆڕی پەیوەندیەكان لە نێوان حزبە سیاسیەكان وای كرد كە نەسازان تائێرە بێت, درێژەپێدانی ترازانی سیاسی لێكەوتەكانی جگە لە زیانمەدی خەلك و جەماوەرو لایەنگری هەموو حزبەكان كەسی ترنیە.
بەشێك لەو دژەبەری سیاسیەیی كە هەیە پەیوەندی ڕیشەداری بە گرێیەكی دەروونی و سیاسی هەیە كە زیاد لە نیو سەدەیە كاوێژی لەسەردەكرێت تا بە ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەر ڕوونتر مەبەست و مەرامی سیاسەت بۆ كردنیان پێشان بە نەوەی تازەدا كە پێشتر تەنها لە نێو لاپەڕەكانی مێژوو ئاگاداری ئەو ڕووداوانە بوون كە لەسەردەستی ئەوان خواستی كوردیان سەرنخونكرد, دەمێكیشە لەوە تێگەیشتووین كە هەر ئەوان مۆدێلی لاوازی گۆكردن و مۆدێلی جنێوبازیان خزاندۆتە نێو كایەیی سیاسی.
ئەگەر بەوردی گوێمان لە دیدارەكەی مەسروور بارزانی گرتبێت, لەو كارەكتەرە سیاسی و ئەمنیە تێگەیتشن كە هەلگرانی بڕوای دەتوانن زاڵبن بەسەر فەلسەفەی بارزانیزم مایەپوچن, ئاخر هەر واشە بە سیاسەتی خاڵی لەهەستی نیشتمانی ئەستەمە بتوانن خۆیان لەبەر تێگەیشتنێكی لێو رێژ لە نیشتمان پەروەری بگرن, ئەمە جگە لەوەی كە تەژی لە ئەخلاق و زمان پاراو خالی خستە سەر ئەو پیتانەی كە ئەمڕۆی كوردستانمانی پێدا دەگوزەرێت, دەركەوتنی ئەو جارەی كاك مەسروور پەیامێك بوو بۆ خەلكی كوردستان تا حاكم بن لە هەلسەنگاندنی فەلسەفەی سیاس مەسروور بارزانی كە خراوەتە خزمەت نیشتمان و جولەی سیاسی ئەوان كە لەسەر بنەمای خاك فرۆشی بیناكراوە.
ڕەهەندێكی دیكەی دیدارەكەی مەسروور بارزانی پەیامێك بوو هەموو ئەوانەی كە پێیان وایە سەرۆك بارزانی بەربەستی بەردەم خەونە نەگریسەكانیان بووە بە نەبوونی ئەو دەتوانن چاكتر ڕەوڕەوەی خیانەتیان هەڵسوڕێنن, پێی گوتن لە ئێستادا مەسعود بارزانیەكی دیكە كە بە هەمان فەلسەفەی سیاسی و بە هەمان خەون بە بێدەنگی و كەمتر لەبەرچاوی میدیا ئامادەیە, تا سەرۆك بارزانی و كاك مەسروور هەن نە هیوای سەربەخۆی دەكوژێتەوە, نە ئەوان دەتوانن بەهیچ خیانەتێكیان كاربكەنە سەر فابریكەی بەرهەم هێنانی بیری نەتەوەی كورد.