گۆڕان ساڵانه بایی یه‌ك ملیار دینار له‌حكومه‌ت مووچه‌خۆری بندیواری هه‌یه
خواكوڕك
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی ئه‌مرۆ مالپه‌ڕی خواكوڕك بڵاویكردۆته‌وه، كه بریتی بوو له لیستێك ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له رێكخراوه‌كانی سه‌ر به‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌وام ده‌كه‌ن و مووچه له‌حكومه‌ت وه‌رده‌گرن، ژماره‌یان 110 كادیری ئه‌و حزبه‌یه، ده‌ركه‌وتووه كۆی ئه‌و مووچه‌یه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و كادریانه‌ی گۆڕان وه‌رده‌گیرێت بریتیه له (87،455،000) ملیۆن دینار بۆ هه‌ر مانگێك.
كۆی ئه‌و مووچه‌ی له خه‌زێنه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌چێته گیرفانی كادیره‌كانی ئه‌و حزبه، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه:
87،455،000 مووچه‌ی هه‌ر مانگێكی كادیرانی گۆڕان * 12 مانگ له ساڵێك = (1،049،460،000) دینار
واتا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له 2013 تاوه‌كو ئێستا ساڵانه زیاتر له یه‌ك ملیار دینار ته‌نیا بۆ 110 كادیری حزبی خۆی، كه‌له رێكخراوه‌كانی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌وام ده‌كه‌ن، خه‌رجكراوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له رێگه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له دوای ساڵی 2013 له حكومه‌ت و به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی دارایی له ژێر ده‌ستبووه، لیستێك ناوی له‌و كه‌سانه‌ی له ئۆرگانه‌كانی خۆی دامه‌زراندووه له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌زاران ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان له ماڵه‌وه دانیشتوون و بێ كارن.
به پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كانی خواكوڕك ژماره‌ی ئه‌و كه‌سه حزبیانه‌ی تا ئێستا گۆڕان دایمه‌زراندوون ژماره‌یان زیاتره له 5000 هه‌زار كه‌س، به‌ڵام تا ئێستا به‌ڵگه‌كانیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه و بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.