رۆژنامهیهكی سعودی: نهێنی رادهستكردنی مووسڵ بهداعش ئاشكرا دهكات و بزانه ئێران مهبهستی چی بووه
داگیركردنی مووسڵ لە لایەن داعشەوە قۆناغی یەكەمی پلانی داگیركردنی ھەولێری پایتەخت و دواتر تەواوی كوردستان بووە ،نھێنیەكانی ھێرشەكانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش ڕۆژ دوای رۆژ ئاشكرا دەبن ،چاودێرانی سەربازی و ھەواڵگری و ڕێكخراوە تیرۆرستیەكان بۆ یەكەم جاریش لە دەرئەنجامی كارەساتێكی نێو دەوڵەتی ھاوڕا دەبن .
ڕۆژنامەی “الوطن” سعودی ئاماژە دەكات بە ئاشكراكردنی ڕاپۆرتێكی ھەواڵگری زۆر گرنگ بە ناونیشانی پیلانی گەلەكۆمەكی (مالكی – ئێران )لە داگیركردنی مووسڵ گەورەترین شاری سوننەنەنشینی عێراق و دووەمین گەورە پارێزگای عێراق .
ڕاپۆرتە ھەواڵگرییەكەی ڕۆژنامەی “الوطن” ی سعوودی بەشێكی گرنگی ڵێكۆڵینەوەكەی پشتڕاستكردنەوەی ڕاپۆرتە بەناوبانگەكەی ڕۆژنامەی “دێر شپیگلی ئەڵمانیە” كە یەكەم زانیاری لە سەر ھاوپەیمانێتی سێ قۆڵی (ڕژێمی ئەسەد و نووری مالكی و قاسم سولەیمانی) ئاشكرا كرد لە ساڵی ٢٠١٥ ، زانیاری ورد لە سەر كۆبوونەوە و پرۆسە سەرەتاییەكانی خستە بەردیدی لێكۆلەرانی سەربازی ھەواڵگری ڕۆژئاوا بەگشتی و كەنداو و ھاوپەیمانی ناتۆ بە تایبەتی .
نھێنیەكانی ڕاپۆرتەكە پشتڕاسی دەكاتەوە كە نووری مالكی سەرۆكی وەزیرانی ئەو كاتەی عێراق لە سەربەندی ھاتنی داعش كۆمەڵێك كۆبوونەوی ئەنجام دابوون لەگەڵ فەرماندە و پلەدارە عێراقی و ئێرانیەكان كە ئامانجی كۆی پلان و ستراتیژی كۆبوونەوەكان جێھێشتنی شاری مووسڵە بۆ تیرورستانی داعش بە جۆرێك كە ھێندە پر چەك و بەھێز بن لە ئەگەر ئەنجامدانی ھەر ھێرشێك بۆ سەر ھەولێر و ھەرێمی كوردستان ھیچ ھێزێك توانای بەرەنگاربوونەوەیانی نەبێت بگەنە ئەو ئامانجانەی كە بۆیان دەست نیشان كراوە .
ڕاپۆرتە ھەواڵگرییەكەی “الوطن”جیاوازی لەگەڵ ڕاپۆرتەكانی تری ھاوشێوە تیشك خستنە سەر عێراقە و دەرئەنجامەكانی دوای داگیركردنی بەشە سوونی و كوردییەكەی عێراقە كە دەبێتە بەشێك لە ئەو عێراقەی كە سوپای پاسداران حوكمی بكات و ڕێخۆشكەر بێت بۆ دروستكردنی ھەر ھێزێك كە سوپای پاسداران و ئێران ڕێگەی دروستبوونیان بدەن .
ئامانجێكی تری پیلانەكە رەخساندنی ڕەوشێكی سیاسی سەربازی كومەڵاتی داڕووخاوە كە تەنھا ھێزە ڕزگاركەرەكان كە سوپاكەی قاسم و سولەیمانی و ھاوبیرانی شەرعیتیان دەبێت لە ئێدارە كردن و دانانی بناغەیەكی ئێداری كە وا سنوور و ئابووری و بەرژەوەندییەكان پارچەیەكی لاواز و داگیركراوی بێت لە نێوان تاران و بەغداد و قوم و نەجەف لە لایەكی ترەوە .