رێكخراوی به‌در: پێشمەرگە مافیایه‌

 
محمد بەیاتی بەرپرسی بەشی باکوری ڕێکخراوی بەدر هۆشداری دەدات لە گەڕانەوەی کەرکوک بۆژێر دەستی پێشمەرگەو ڕو لە هەندێک وەزیری کابینەکەی عەبادی دەکات و دەڵێت لەبەر هەڵبژاردنەکان کەرکوک مەخەنەوە ژێر دەستی مافیاو یاخی بووەکان و وا مەکەن وەک چواردە ساڵ لەمەوبەری لێبێتەوە.
 
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی بەدر بە زمانی هەڕەشە ڕوو لە وەزیرە عێراقیەکان دەکات و دەڵێت کەرکوک لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان جیا بکەنەوە و مەیخەنە ژێر دەستی یاخی بوان.
 
هاوکات بەیاتی هۆشداری دەدات لە لێک نزیک بونەوەی هەندێک لایەنی عێراقی لە کوردو دەڵێت گەر بەردەوام بن لەو کارە ئەوا ناچار دەبم تەواوی گەمە سیاسیەکانتان بخەمەڕوو،هاوکات داوای گۆشەگیرکردنی زیاتری کوردستان دەکات.
 
Back to top button