سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان ئاماری پێشێلكاریی ساڵی 2017ی بڵاوكرده‌وه
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه11ی كانونی دووه‌می2018، سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ئاماری پێشێلكاریی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسانی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه.
له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا (ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین) نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان رایگه‌یاند:”ساڵی 2017 به به‌راورد به ساڵی 2016 پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان زیاترن، به‌ڵام به به‌راورد به 10 ساڵی رابردوو، پێشێلكارییه‌كان كه‌متر بوونه‌ته‌وه”.
نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان وتیشی: له ساڵی 2016دا، 45 پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به 65 رۆژنامه‌نووس ئه‌نجامدراون.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا (خۆشناو جه‌میل) ئه‌ندامی لیژنه‌ی داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسی و ئازادی راده‌ربڕین رایگه‌یاند: هۆكاره‌كانی توندوتیژی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان له ساڵی 2017 زیادیكردووه وه‌ك ململانێی سیاسی و حزبی، روداوه‌كانی مانگی 10ی ساڵی رابردوو له كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ریدا، وێڕای ئه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی داعش، كه زیانی زۆری به رۆژنامه‌نوسان گه‌یاند.
له ئاماره‌كه‌ی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان هاتووه، له‌ماوه‌ی 12 مانگی رابردودا، 3 حاڵه‌تی تیرۆر و 1 حاڵه‌تی خۆكوشتن و دوو حاڵه‌تی شه‌هیدبون تۆماركراون.
له‌ئاماره‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه، له ساڵی 2017، 13 ده‌زگای رۆژنامه‌نوسانی داخراون و 30 رۆژنامه‌نوس ده‌ستگیركراون، 25 حاڵه‌تی لێدان و 54 حاڵه‌تی رێگه‌نه‌دان بۆ 111 رۆژنامه‌نووس تۆماركراوه، 18 رۆژنامه‌نوسیش هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه، به گشتی له ساڵی رابردودا 137 حاڵه‌تی پێشێلكاری به‌رامبه‌ر 230 رۆژنامه‌نوس ئه‌نجامدراون.
داتای پێشێلكارییه‌كانی ساڵی 2016 و 2017ی رۆژنامه‌نوسان …