پاش شكه‌ست هێنانی سرینه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسانی ئێران چوونه‌وه‌ ژێر وێنه‌ی بارزانی

پاش داخستنی ده‌روازه‌ی سنور له‌لایان ئێران، كه‌ ماوه‌ی زۆری به‌داخراوی مابونه‌وه‌، وه‌ڤدێكی ئێران به‌سه‌رپه‌رشتی مورتەزا عیبادی- سەرکونسوڵی ئێران لە ھەرێمی کوردستان،سه‌ردانی قایمقامی چۆمانی كردو له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری هه‌رێمی كوردستان و ئێران كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ قایمقامی قه‌زای چۆمان”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ كه‌ وێنه‌كانیش ده‌ستكه‌وتووه‌، وه‌ڤدێكی ئێرانی به‌سه‌رپه‌رشتی مورته‌زا عیبادی، سه‌ردانی قایمقامی چۆمان كردووه‌، بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنوری له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران”.

پاش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئێران ته‌واوی ده‌روازه‌ سنوریه‌كانی خۆی داخست به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، و هه‌ڵوێستی ئێران له‌به‌رامبه‌ر كورد خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری به‌دوای خۆی دا هێناوه‌، كه‌ خۆی به‌شداری له‌ هێرشی سه‌ر كه‌ركووك كرد له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای عێراقی و به‌خیانه‌تی گروپێك له‌ناو یه‌كێتی”.

Back to top button