نوری‌ مالیكی‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی‌ ئاشكراده‌كات

نوری‌ مالیكی‌ هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی‌ یاسای‌ ڕاگه‌یاندو به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ش كه‌ ئاشكراكراون، هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی‌ مالیكی‌ پێكهاتوه‌ له‌هه‌شت لایه‌نی‌ سیاسیی .
به‌گوێره‌ی‌ مێدیای‌ عیراقی‌، نوری‌ مالیكی‌ جێگری‌ سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق هاوپه‌یمانێتیه‌كی‌ ڕاگه‌یاندوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوی‌ عیراق و له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌شت لایه‌نی‌ سیاسیی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی‌ تۆماركردوه‌ له‌كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، ئه‌و كه‌سایه‌تی‌ و لایه‌نانه‌ی‌ مالیكی‌ هاوپه‌یمانێتی‌ له‌گه‌ڵدا كردون، زۆربه‌یان كه‌سه‌ ناسراوو ڕۆشنبیره‌كانی‌ عیراقن و سه‌رجه‌میشیان له‌كۆمسیۆنه‌كه‌ی‌ به‌غدا تۆماركراون.

 

Back to top button