ته‌واوی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستان كراون به پله‌ی باڵا له‌سه‌رده‌می به‌رهه‌م ساڵح كراوه
به‌گویره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ته‌واوی ئه‌و خانه‌نشین پله تایبه‌ت و عه‌قید و عه‌میده‌كان و دامه‌زراندنی 65 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌ژێرناوی رێكخراوه‌كان، چه‌ندانی تر كه ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت چاكسازی تێدا بكات، چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌موو پێشهڵكاریانه بكان، له‌سه‌رده‌می به‌رهه‌م ساڵح كراوه له كابینه‌ی شه‌شه‌مدا”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، كه به‌رهه‌م ساڵح یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شی زۆری به‌هه‌ده‌ر دانی و تێكدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراندنی خه‌ڵك و بندار و پله‌ی تایبه‌ته‌كان، چه‌ندانی خوروقاتی تری كه ئێستا حكومه‌تی ناچاره چاكسازی تێدا بكات، له‌لایان به‌رهه‌م ساڵح ئه‌نجام دراوه”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی 500 ملیۆن دۆلار له سه‌رده‌می به‌رهه‌م ساڵح بزر بووه و كه‌س نازانێت، ئه‌م پاره‌ی ئێستاش له‌كوێیه، به‌رهه‌م ساڵح تاوه‌كو ئێستا وه‌ڵامی بۆ ئه‌و پاره‌یه نیه، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” له‌سه‌رده‌می به‌رهه‌م ساڵح ئه‌رزێكی زۆری ستراتیژی له‌ناو شاری هه‌ولێر و سلێمانی له‌سه‌ر ناوی خۆی تۆمار كردووه، پرۆژه و بازرگانی خۆی په‌ره پێداوه”.