یهكگرتوو هێرش دەكاتە سەر گۆڕان و كۆمەڵ
یەكگرتووی ئیسلامی هێرشێكی توند دەكاتە سەر گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی دیموكراتی، بەهۆی دەرچوون لە یەكڕیزیی لایەنە كوردستانیەكان و پێكهێنانی هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، بەرپرسێكی ئەو حزبەش رایدەگەیەنێت: بەشداریكردن بە لیستێكی جیا، یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان تێكدەدات.
(حسێن سەید حەسەن) بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی یەكگرتووی ئیسلامی لە كەركوك، لەلێدوانیكدا، رەخنەی لە گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی دیموكراتی گرت بەهۆی پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكی جیا لە هاوپەیمانێتی لایەنە كوردیەكانی كەركوك، ڕایگەیاند: “گۆڕان و لایەنەكانی تریش دەیانتوانی لەناو هاوپەیمانێتی (كەركوك ئایندەیە) بەشداریان بكردایەو لەڕێگەی كاندیدی بەهێزەوە هەوڵی بەدەستهێنانی دەنگەكانیان بدایە، نەك بەو جۆرەی ئێستا، كە بوونە هۆی پەرتەوازەیی نێوماڵی كورد لەكەركوك”.
ههروهها ( حسێن سهید حهسهن ) ڕاشیگهیاند :” لەكاتێكدا ململانێی نێوان نەتەوەكان لەكەركوك دروستدەبێت، كەچی ئێمە مەترسی ئەوەمان هەیە كە كوردەكان بایكۆتی پرۆسەكە بكەن، لەبری ئەوەی هەستی نەتەوایەتی كوردی بەهێز بكەین و قەناعەتیان پێ بكەین كە دەنگ بدەن، كەچی ئێستا خۆمان بووینەتە دوو بەرە”.
بەرپرسەكەی یەكگرتوو ئاشكراشیكرد، ئێمە لەگەڵ یەكێتی و پارتی و لایەنەكانی تر لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتی (كەركوك ئایندەیە) دەمێنینەوەو لەگەڵ هاوپەیمانێتییەكەی كۆمەڵ و گۆڕان نابین”.