به‌به‌ڵگه‌: وه‌زیره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ خانه‌نشینه‌ به‌ پله‌ی لیوا

خواكوڕك

عه‌بدوستار مه‌جید قادر، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پشكی كۆمه‌ڵ، خانه‌نشینی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌ به‌ پله‌ی لیوا.

به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی ده‌ست خواكوڕك كه‌وتووه‌، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌ نوسراوی ژماره‌ 3677 له‌ 8/5/2014 وه‌ڵامی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی داوه‌ته‌وه‌ و ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ له‌سه‌ر خانه‌نشینكردنی عه‌بدوستار مه‌جید قادر، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پشكی كۆمه‌ڵ، به‌مه‌به‌ستی خانه‌نشینكردنی ناوبراو به‌ پله‌ی لیوا.

هه‌ر به‌پێی نوسراوه‌كه‌، دوو كه‌سیتر به‌ناوه‌كانی (قاسم مسته‌فا ره‌حیم به‌پله‌ی لیوا و فاروق علی احمد به‌ پله‌ی عقید) به‌هه‌مان شێوه‌ ره‌زامه‌ندی خانه‌نشین بوونیان بۆ ده‌رچووه‌ له‌ 1/3/2014

ماوه‌یه‌كه‌ به‌شێك له‌ میدیاكان و تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌و حزبه‌، هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێكردووه‌ بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ كوردستان، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌ندامێكی خۆیان له‌ به‌رزترین پله‌ی حزبی و حكومی، له‌وكاته‌ی پۆستی وه‌زیری له‌ وه‌زاره‌تێكی حكومه‌ت هه‌یه‌، كه‌چی له‌ مانگی 3ی 2014ه‌وه‌ به‌ پله‌ی لیوا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی، خانه‌نشین كراوه‌.

Back to top button