ھێزەكانی یەكێتیی لە سنووری قەرەھەنجیر ساتر لێدەدەن

دوای ئەوەی كەركووك لە 16ی ئۆكتۆبەر بەهۆی خیانەتی گرووپێكی یەكێتی لە لایەن سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی داگیركرا, ئەگەر چی بە رێككەوتنی پێش وەختە پیلانەكە جێبەجێكرا, بەڵام زوو هێزەناوخۆیەكانی یەكێتیش لە شارەكە وەدەنران ئێستا بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی یەكێتی تەنها 10 كارمەند تێیدا دەوام دەكەن, پێنج چەكی جۆری كلاشینكۆفیان لە لایەن, دوای بەدەستەوەدانی كەركووك بە بێ‌ شەڕ ئێستا یەكێتی لە قەرەهەنجیر ساتر لێدەدات,
سەید كەریم ساڵەح، بەرپرسی ناوچەی قەرەھەنجیری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: “چەند ڕۆژێكە دەنگۆی ئەوە ھەیە كە كە ھێزە عێراقییەكان دێنە پێشەوە و تا ئەولای قەرەھەنجیر دەڕۆن، بەڵام ئەوەی ئێستا ئەبینرێ ھێزەكانی یەكێتی لە سنوورەكەدا ساتر لێدەدەن و جێی خۆیان لە قەرەھەنجیر قایم دەكەن، ھەروەھا بە فەرمی نازانین ئەمەی ئەوان دەیكەن تاكتیكە یان ڕاستیان لە بەردەست دایە بۆیە ئەم ساترانە لێ دەدەن”.
بەرپرسی ناوچەی قەرەنجیری پارتی، كە خەڵك باوەڕی پێیان نییە و دەڵێن ئەگەر ھێزی پارتییان لەگەڵدا نەبێت ھێزی یەكێتی لەم سنوورە شەڕ ناكات، چونكە ئەگەر شەڕیان بكردایە ئەوا لە كەركووك دەیانكرد.
ئاشكراشی كرد، كە یەكێتی لەگەڵ حكوومەتی عێراق، ھەماھەنگییان بە بەردەوامی ھەیە، ئەگەر شتێك بكرێ ئەوا بە ھەماھەنگی لەگەڵ حكوومەتی عێراق دەكرێ، چونكە یەكێتی ھەرشتێك بكات لەگەڵ حكوومەتی عێراق تەنسیق دەكات و بەپێی بەرنامەیەكی داڕێژراو كە بەرژەوەندییەكانی یەكێتی و حكوومەتی عێراقی تێدا پارێزراو بێت.

سەید كەریم ساڵەح، بەرپرسی ناوچەی قەرەھەنجیری پارتی دیموكراتی كوردستان گوتیشی: ” یەكێتی ئەمڕۆ بە تەنیا لە كەركووكدان بەبێ ئەوەی ھێزی پارتی لێ بێت، بۆیە ئەگەر شەڕیش بكرێ ئەوا لەكەركووك دەكرێت نەك لەم سنوورە”.

Back to top button