پۆلیسی هه‌ولێر باندێكی دزینی سهرهمهزرا ده‌ستگیرده‌كات
پۆلیسی هه‌ولێر له باره‌ی جۆره دزییه‌كی نوێ له شاری هه‌ولێر رایدهگهێنێت.” كه كۆمه‌ڵه دزێك فێر بوون سه‌ر مه‌زرا ده‌دزن و پاش ئه‌وه‌ی دۆسیه‌مان بۆ كردنه‌وه توانیمان بیانگرین.”
پۆلیسی هه‌ولێر له‌و باره‌وه ئاشكرای ده‌كات.” كه دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی چەندین ڕووداوی دزینی سەرە مەزرا لە نێو شاری هەولێر ودەوروبەری، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوەو توانی لە ماوەیەکی کەم تۆمەتبار دەستگیر بکات.”
نه‌قیبی پۆلیس (سیڤەر عمر شێرە) بەرپرسی نەهێشتنی تاوانی بەحرکە تایبەت بە پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاندوه.”كه ئاگادار کراینەوە بە بوونی چەندین ڕووداوی دزینی سەرەمەزرا لە نێو شاری هەولێر و دەوروبەری، دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوەو لە ماوەیەکی کەم توانیمان ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و تۆمەتباران دەستگیر بکەین لە بەحرکە.
ناوبراو باسی له‌وه‌شكردووه.” كه تۆمەتباران باوک و کوڕن و تا ئێستا دانیان بەدزینی زیاتر لە (۲۰) سەرمەزرا ناوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا، دادوەر بڕیاریدا بە بەندکردنی تۆمەتباران بە پێی مادە (٤٤٣) لە (ی . س).